لە ئەنجامی تێکشکانی فڕۆکەیەکی راهێنانی پۆلیس لە ویلایەتی گیلانی وڵاتی ئێران ٣ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە نزیکەی شاری رەشتی پارێزگای گیلانی وڵاتی ئێران فڕۆکەیەکی مەشق و راهێنانی پۆلیس بەهۆی کێشەیەکی تێکنیکی تێکشکا.
یەکینەی کاروباری پەیوەندی لەگەڵ هاوڵاتیان سەر بە پۆلیسی ئێران راگەیاند، لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٣ فڕۆکەوان گیانیان لە دەست داوە کە یەکێکیان فڕۆکەوان، یەکێکیان یاریدەدەری فڕۆکەوان و یەکێکیان ئەندازیاری فڕین بوو.
سەبارەت بە رووداوەکە زانیاریێکی زیاتر نەدرا.
سەبارەت بە رووداوەکە لێپرسینەوە دەستی پێ کرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٦ هەزار و ٧٠٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ١١٠ هەزار و ٢٦٥ کەسیش بریندار بوون.
لە باشووری کالیفۆرنیا دوو ئاگرکەوتنەوەی نوێ لە ناو دارستان بەهۆی بایەوە روویانداوە. ئەمەش لەلایەن پۆرتاڵی ئەکسیۆسەوە بڵاوکراوەتەوە.
لە کاتێکدا کە هێزە ئەمنییەکانی ئیدارەی فەلەستین ماوەی ٤٢ ڕۆژە بەردەوامن لە گەمارۆدان و چەوساندنەوەی کەمپی پەنابەرانی جەنین، رژێمی داگیرکەریش لە هەمان کاتدا هێرشی هاوکات بۆ سەر کەمپی جەنین ئەنجام دەدات.